لەبارەی سزای سەرپێچییەوە بڕیارێکی نوێ دەرچوو

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق دەڵێت، “سزای سەرپێچییەکان، ئەو ئۆتۆمبێلانەش دەگرێتەوە کە تابلۆی شارەکانی هەرێمی کوردستانین لەسەرە لە پارێزگاکانی عێراق و ئەو قسانەی دەڵێن سزانادرێن راست نین”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق، ئەمڕۆ هەینی دووپاتی کردەوە، هەر ئۆتۆمبێلێک کە تابلۆی ژمارە سلێمانی، هەولێر، دهۆکی لەسەر بێت لە هەر پارێزگایەکی عێراق سەرپێچی رێنماییەکانی هاتوچۆ بکات، هاوشێوەی تابلۆی پارێزگاکانی دیکەی عێراق سزا دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین، گوێ بۆ ئەو قسانە نەگرن کە باس لەوە دەکەن، گوایە ئەو ئۆتۆمبێلانە سزا نایانگرێتەوە، چونکە هەموو ئۆتۆمبێلێک دەگرێتەوە و ئەو قسانە راست نین.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە بەغداد ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

زیاتر لە یەک ملیار مرۆڤ بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن‎ ‎

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share