کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە بەغداد ئەنجامدەدرێت

کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵات لە بەغداد ئەنجام دەدرێت سەبارەت بە پرسی سوریا.

ئەمڕۆ هەینی، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغداد پێشوازیی لە بەسام سەباغ، وەزیری دەرەوەی سوریا کرد و دوای کەمێکیس عەباسی عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە عێراق و پاشان کۆبوونەوەکان لە بارەگەی وەزارەتی دەرەوە دەستیان پێکرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکان لەسەر دواین بەرەوپێشچوونەکانی دۆخی سوریا دەبێت، کە کاریگەریی بەرچاویی هەرێمییان هەیە لەسەر ناوچەکە.

عێراق و سوریا لەسەر ئەوە کۆکن هەماهەنگی بکەن بۆ رێگرتن لە هەر جۆرە پەرەسەندنێکی کە ببێتە هۆی مەترسیی لەسەر ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کێشە بۆ گەشتە ئاسمانییەکانی عێراقیش درووستبوو، گەشتی نێوان عێراق و وڵاتێک راگیرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و فڕۆکەخانەکانی ئیماڕات راگیران بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر…
زیاتر ببینە

ژماردنەوەی دەستی و ئەلیكترۆنی هاوتابوون.. بەم نزیكانە ئەنجامی بەرایی ڕادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامی بەراوردکاریی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان هاوتابوون، دەشڵێت، بەمنزیكانە ئەنجامی…
Total
0
Share