وادەی شەپۆلێكی نوێی بارانبارین ئاشكراكرا

كەشوهەوا ئەم دوو رۆژەی كۆتایی هەفتە تا رادەیەك جێگیر دەبێت و كەشناسی وادەی شەپۆلێكی بارانبارین ئاشكرادەكات.

دەستەی كەشناسیی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت و پلەی گەرمیش نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوی ئەمڕۆ.

دەشڵێت، رۆژی شەممە ئاسمان هەور دەبێت لە ناوچەكانی هەرێم و باكوور و ناوەڕاست، نیمچە هەوریش دەبێت لە باشوور، لەگەڵ بەرزبوونەوەیەكی كەمی پلەی گەرمی لە سەرتاسەری وڵات.

رۆژی یەكشەممە ئاسمان لە ناوچەكانی هەرێم و ناوەڕاست هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێم و باكوور لە كاتەكانی شەودا، وەك ئەوەی لە پێشبینییەكانی كەشناسیی عێراقدا هاتووە.

باس لەوەشدەكات، كاریگەریی بارانەكە بۆ كاتی بەیانیی رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت، ئێوارە بۆ پەڵەهەور دەگۆڕێت.

بابەتی پێشتر

هۆکاری دەرکەوتنی بازنە سپییەکان لە ئاسمانی سلێمانی ئاشکرادەکرێت

بابەتی دواتر

رێبەر ئەحمەد: پرسی مووچە بە سیاسی کراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتی عەمرە دەستپێدەكاتەوە

دەستەی حەج و عومرەی عێراقی بڵاویكردووەتەوە، دوای كۆتایی هاتنی مەراسیمی حەج سەرەتای مانگی داهاتوو گەشتی عەمرە دەستپێدەكاتەوە. دەستەی…
Total
0
Share