کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەهەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور ، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزیکدەبێتەوە.
باس لەوەش دەکات، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت ، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ کەمێک بەرزتردەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى
دهۆک : 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 10 پلەى سیلیزى
سۆران : 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى