خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە دەکرێت

ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە دەکرێت.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی و هەمواری یەکەمی یاسای پاسپۆرت دەدرێت.

بڕیارە لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتیی بۆ ساڵەکانی 2023، 2024، 2025 بکرێت.

هاوکات لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانیی مەدەنی دەکرێت.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە کاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێدەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیرە بەلجیكییە بەڕەگەز عێراقییەكە دەربارەی كۆچبەران هاتەدەنگ

وەزیری كۆچی بەلجیكی ڕایدەگەیەنێت، ئەو لێدوانانەی بەناوی ئەوەوە بڵاوكراونەتەوە دەربارەی سووربوونی لەسەر گەڕاندنەوەی كۆچبەرانی عێراق، بەدروستی هەمان وتەكانی…
Total
0
Share