نزار ئامێدی بۆ یاریزانانی عێراق: هیوادارم لە جامی جیهانییشدا بتوانن ئاڵای عێراق بە شەکاوەیی بهێڵنەوە

نزار ئامێدی، لێپرسراوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پەیامێکی بەهۆی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ مۆندیال، بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە:

بەبۆنەی سەرکەوتنی مێژوویی هەڵبژاردەی عێراق بۆ جامی جیهانی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی گەلی عێراق و بەتایبەت وەرزشکاران دەکەم.

ئەم دەستکەوتە گەورەیە، گوزارشت لە ئیرادە و توانای بەهێزی گەنجەکانمان دەکات و هیوادارم یاریزانەکانمان لە یارییەکانی جامی جیهانییشدا بە هەمان ئاستەوە بتوانن ئاڵای عێراق بە شەکاوەیی بهێڵنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share