د. بریار رەشید: داوامان لە سودانی کرد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبکرێت

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ‎لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی، وەک فراکسیۆنی یەکێتی داوای خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێممان کرد.

کۆبوونەوەیەکی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوەکو ئێستا بەردەوامی هەیە و باس لە چەند پرسێکی ئەمنی و سیاسیی کراوە و بڕیار وایە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر چەندین پرسی هەنوکەیی و گرنگ روونکردنەوە بدات.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 11 دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

داوای هاوتاکردنی مووچەی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکانی هەرێم دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share