بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 950 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 150 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت كە بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئەو ئابوری ئەو هەنگاوە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عومەر گوڵپی: نامه‌ى وڵاتان بۆ هه‌رێم هۆشدارییه‌ كه‌ دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام نه‌بێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تائێستا یەکخستنەوە و ڕێکخستنی‌ هێزی‌ پێشمەرگە هیچ بەرەوپێشچوونێکی‌ بەخۆیەوە نەبینیوە و سەرەتاییترین هەنگاوی‌ کرداری‌…
Total
0
Share