نووسەرێكی ئەفریقی بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب

نووسەرێکی خەڵکی تەنزانیا-ی کیشوەری ئەفریقا، بووە خاوەنی نۆبڵی ئەدەبیاتی ئەمساڵ، بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ڕێوڕەسمێکی بچووکتردا خەڵاتەکە وەردەگرێت.

ئەکادیمیای نۆبڵ، هۆکاری پێدانی خەڵاتەکەی بە عەبدولرەزاق گورنە، بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە ئەو نووسەرە فیکرێکی قووڵی لە نووسینەکانیدا بەکارهێناوە لە نیشاندانی کاریگەرییەکانی داگیرکاری لە ئەفریقا و چارەنووسی پەنابەران لەنێوان فەرهەنگە جیاوازەکانی جیهاندا”.

عەبدولرەزاق گورنە، لە ساڵی 1948 لە دوورگەی “زنگبار” لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا لەدایکبووە و نووسینەکانی زیاتر بە زمانی ئینگلیزی نووسیوە، ئێستا ئەو نووسەرە لە بەریتانیا دەژی.

گورنە، لە ساڵی 1968 وەک خوێندکاری زانکۆ ڕۆیشتووەتە بەریتانیا و دواتر لە زانکۆی “کینت” لەو وڵاتە وانەی وتووەتەوە تا خانەنشین بوون.

نووسەرە تەنزانییەکە خاوەنی چەندین کتێب و ڕۆمانی بەناوبانگە، لە نموونەی ڕۆمانی “بەهەشت”، کتێبەكانی “ڕێگای زوار” و “یادگاریی گەورەیی”.

بابەتی پێشتر

دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندران

بابەتی دواتر

هۆکاری لەکارکەوتنی فەیسبوک و ئینستاگرام و وەتسئەپ چی بوو؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share