بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەولێر: 17 پلەى سیلیزى، سلێمانی:17 پلەى سیلیزى، دهۆک: 17 پلەى سیلیزى، کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى، زاخۆ : 18 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى، سۆران: 16 پلەى سیلیزى و لە گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى دەبێت.