بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەگەڵ بێرند كرۆسەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی ناوخۆ و كۆمەڵگەی فیدراڵیی ئەڵمانیا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا جەختیان لە گرنگیی گەشەپێدانی ئابوری و هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیا ئەڵمانییەكان كردەوە بۆ خۆشگوزەرانی و داهاتووی هەرێمی كوردستان.
لە بەرامبەردا بێرند كتێبێكی یادەوەری پێشكەشی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.