هۆكاری كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی ئاشكراكرا

بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی هۆكاری كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان ئاشكرادەكات و دەڵێت، “بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرمییەوە خواست لەسەر كارەبای نیشتمانی زیادیكردووە”.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرمی خواست لەسەر كارەبای نیشتمانی زیادیكردووە و لە سنووری پارێزگای سلێمانی خواست بەرزبووەتەوە بۆ دوو هەزار مێگاوات.
وتیشی، ” بەهۆی گرانیی نرخی سووتەمەنییەوە زۆرینەی هاوڵاتییان كارەبا بۆ خۆگەرمكردنەوە بەكاردەهێنن و لە ئێستادا پلەكانی گەرمی دابەزیوە و خواست لەسەر كارەبای نیشتمانی زیادیكردووە”.

بابەتی پێشتر

قۆناغی سێیەمی سەرژمێری دەستپێدەكات و 70 پرسیار لە هاوڵاتییان دەكرێت

بابەتی دواتر

لە بەغداوە كاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share