دوای ئەوەی سەرۆكی ئۆكرانیا هەڕەشەكانی لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر روسیا توندتركردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ زلێنسكی سوپای بەرگریی وڵاتەكەی لە فەرمانێكی بەپەلە ئاگاداركردەوە.
بەپێی هەواڵێكی فۆكس نیوز كە تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا بەنووسراوێكی رەسمی هێزەكانی بەرگریی وڵاتەكەی لە جێبەجێكردنی فەرمانێكی بەپەلە ئاگاداركردووەتەوە.
لە نووسراوەكەشدا سەرۆكی ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەكردووە، “وڵاتەكەمان لەمە زیاتر ناتوانێت تەنها لە بەرگریكردندا بمێنێتەوە و دەبێت خۆی بۆ هێرشكردنە سەر هێزەكانی روسیا ئامادەبكات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، “كە تاوەكو ئەمڕۆ ئێمە لە چاوەڕوانی گڵۆپی سەوز و پێدانی مووشەكی دوورمەودادابووین، بەڵام لەئەمڕۆوە رێگامان پێدراوە و كاتی وەڵامدانەوەمانە”.
ئاشكراشیكردووە، “هێرشە ئاسمانی و مووشەكییەكانتان بۆسەر هێڵی بەرگریی دوژمن لەناو خاكی روسیاوە جێبەجێبكەن”.