بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 150 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی زیادبوونی خواست و كەمبوونەوەی خستنەڕووی دۆلار بووە لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە.

بابەتی پێشتر

یەكێتی و گۆڕان كۆبوونەوە و ئامادەكارییەكانی قۆناغی دوای هەڵبژاردن تاوتوێكران

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: هەرێم بەنیازە بە سێ 763 ملیاری بەغداد مووچەی مانگەکانی 10 و 11 دابەشبکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share