شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب بەرێوەدەچێت

گوڵان نیروان، بەرێوەبەری بازارسازی پێشانگاکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ‏راگەیاند، ‌‎200‌‏ ناوەند و دەزگای جۆراوجۆر لە‎ 12 ‌‏ وڵاتی جیاوازەوە بەشداریان لە ‏شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبدا کردووە و ‌‎40‌‏ هەزار ناونیشانی جۆراوجۆر و ‌‎9‌‏ ملیۆن کتێب لەخۆدەگرێت.‏

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەمساڵی پێشانگەی کتێب، زیاتر لە دوو هەزار ناونیشانی نوێ چاپکراوە ‏و پێشانگەکەش بۆ ماوەی ‌‎ 10‎ رۆژ بەردەوام دەبێت و تاوەکو ‌‎8‌‏ی ‏مانگی داهاتوو پێشوازی لە سەردانیکەر و خوێنەران دەکات. ‏

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، کردنەوەی ئەم پێشانگایە سوودێکی زۆری بۆ بواری ‏رۆشنبیری و فەرهەنگی تاکەکانی کۆمەڵگا هەیە و کاریگەریی باش لەسەر ئاستی ‏رۆشنبیری دروستدەکات.‏

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشانگەی نێودەوڵەتی ماوەی شەش ساڵە لە شاری سلێمانی ‏ئەنجام دەدرێت، کە لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەسەوە رێکدەخرێت.

بابەتی پێشتر

د. میران محەمەد: هەوڵەکانمان بۆ دروستکردنی ناوەندی تەندروستی بازیان چووە بواری جێبەجێکردنەوە

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی یەکێتی و یەکگرتوو دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر ئاگرێك كەوتەوە

لە هەولێر ئاگرێك كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنیدان پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر…
Total
0
Share