‏ ‌‎27 ‌‏ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ئەنجامدەدرێت

لە مانگی داهاتوودا فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ بە دروشمی “لەپێناو شکۆی ‏وشەدا، گەلاوێژ بەردەوام دەبێت” ئەنجامدەدرێت و سەرۆکی بنکەی گەلاوێژیش ‏دەڵێت، ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە جیاواز دەبێت و خەڵاتی تایبەت بەسەر ‏یەکەمەکاندا دابەشدەکرێت.‏

ئیبتیسام ئیسماعیل سەرۆکی بنکەی گەلاوێژ بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، ‏ئامادەکاریەکانیان بۆ بەڕێوەچوونی ڤیستیڤاڵەکە بەردەوامە و بڕیارە سێ ‏رۆژ بخایەنێت لە رۆژانی 5 و 6 و 7ـی مانگی 12 دا.

هاوکات، ووتیشی بۆ ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە تایبەت دەبێت، چونکە جگە لە ‏بانگهێشتکردنی چەندین میوان و کەسایەتی نێودەوڵەتی، هاوکات کۆمەڵێک چالاکی ‏تایبەت و بڕگەی گرنگ لە فێستیڤاڵەکەدا بوونی دەبێت، وەک پێشانگای کاری ‏دەستی تایبەت بە ژنان و بابەتی دیکەی فەرهەنگی.‏

ئاماژەی بەوەشدا، بۆ ئەمساڵ لە ڤیستیڤاڵەکەدا خەڵاتی تایبەت بەسەر براوەی ‏یەکەمی پێشبرکێکان دابەشدەکرێت.‏

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10

بابەتی دواتر

کەشناسێک: هەفتەی داهاتوو وشکەسەرما کۆتایی دێت و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: پێداچوونەوە بە نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان دەكەینەوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كەرتی تایبەتی تەندروستی لە هەرێم ڕێكدەخەنەوە و بە نرخەكانی خزمەتگوزاریی تەندروستیدا دەچنەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share