سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئیسپانیا دەكات و نوێنەرایەتیی وڵات لە كۆنفرانسێكی زانستی دەكات.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەسەر داوای رەسمیی پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکەوە دەکەن. لەوانە، بەرەوپێشبردنی سێکتەری ئابوری و بەهێزکردنی پەیوەندیی دیبلۆماسی و تاوتوێكردنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و غەزە.
هاوکات، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، کۆنفرانسێکی زانستی لە ئیسپانیا بەرێوەبچێت کە تاوتوێی جەنگی ئیسرائیل و غەزە دەکات و، لەڕووی مرۆیییەوە شیکردنەوە بۆ رووداوەکان دەکرێت، سودانی-ش وەک نوێنەری عێراق بەشداردەبێت تیایدا و هەڵوێستی وڵاتەکە دەخاتەڕوو.