شارەوانیی سلێمانی: کارکردن لە پرۆژەکاندا ‏بەردەوام دەبێت

وتەبێژی شارەوانی سلێمانی دەڵێت، ئەگەر کەشوهەوا گونجاو بێت، کارکردن لە پرۆژەکاندا ‏بەردەوام دەبێت.‏

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ‏ئێستای راگەیاند، لە وەرزی زستاندا ئەگەر کەشوهەوا گونجاو بێت، کارکردن لە ‏پرۆژەکاندا بەردەوام دەبێت، لە ئێستاشدا کۆمەڵێک پرۆژەی گرنگ لە سلێمانی بوونی ‏هەیە کە کاریگەری لەسەر پێشکەوتنی شارەکە و ئاسانکردنی هاتوچۆ دەبێت.‏

وتیشی، “لەوانە پڕۆژەی بەرزەپردی (حەپسەخانی نەقیب) لە قۆناغەکانی کۆتایدایە و ‏پێشبینی دەکەن لە کۆتایی ئەمساڵدا بەڕووی هاوڵاتییاندا بکرێتەوە، هەروەها ‏پڕۆژەی ئەندەرپاسی (والی) کە دەکەوێتە سەر شەقامی هەواری شار”.‏

بەمدواییە بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی دیکە لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک ‏مەحمود بەناوی یەکتربڕی “تۆفیق وەهبی” دانرا، کە دەبێتە یەکێک لە پرۆژە ‏گرنگەکانی شاری سلێمانی، زەردەشت رەفیق وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو، شەقامی ‌‎100‌‏ مەتریی سلێمانیش بەردەوام ‏کاری تێدادەکرێت و لەئێستاشدا ‌‎%65‎ی کارەکانی تەواوبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ جەژنی یارانی قەوڵتاس: کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنن و ڕۆڵیان لە پێکەوەژیانی ئاینی بەرز دەنرخێنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی کاکەییەکانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە تێیدا ڕۆڵی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەن لە…
Total
0
Share