بەرپرسێكی پێشووی دارایی عێراق پێیوایە بەمجۆرەی ئێستا كێشەی مووچەی چارەسەرنابێت.
مەسعود حەیدەر، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مووچەی ھەرێم بەم میکانیزمانەی ئێستا چارەسەر نابێت.
وتیشی، “لە ساڵی 2025-ەوە لە ھەمان بازنەدا دەخولێتەوە و، لەسەر میزاجی وەزیرێک و مدیر عامێک دەمێنێتەوە”.
ئەو بەرپرسەی پێشووی دارایی باس لەوەشدەكات، ئەم بابەتە پێویستی بە چارەسەری ریشەیی ھەیە.