بڕیارە رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر چەند پرسێک کۆببێتەوە.
بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 12ی رۆژی سێشەممە بەڕێوەدەچێت کە تیایدا میوانداریی بەڕێوەبەری هاتوچۆی کەرکوک دەکرێت.
هەر بەپێی نووسراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا میوانداریی بەڕێوەبەری تاوانی رێکخراو دەکرێت و هەروەها دەنگ لەسەر لۆگۆی نوێی پارێزگای کەرکوک دەدرێت.