ئەمڕۆ خولێکی راهێنانی پێنج رۆژی بۆ بژمێرەکانی سەرژمێری دەستپێدەکات و راستەوخۆ دوای ئەوە قۆناغی کۆتایی پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت.
كارزان مەنتك، سەرۆكی كەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لەهەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ 25ی تشرینی دووەم، خولێكی راهێنان کە پێنج رۆژ دەخایەنێت بۆ سەرجەم کارمەندانی سەرژمێری دەستپێدەکات، و دوای ئەوەش راستەوخۆ دەست بە قۆناغی کۆتایی سەرژمێری دەکرێت.
وتیشی،هەموو ئەو خێزانانەی لە قۆناغەکانی پێشتر واتە لە 16ی مانگ تاوەکو 22ی مانگ تۆمارنەکراون دەرفەت هەیە کە لە قۆناغی کۆتاییدا تۆماربکرێن.
قۆناغی پێش کۆتایی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێم رۆژانی 20 و 21ی تشرینی دووەمی 2024 بەڕێوەچوو بۆ ئەو مەبەستە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا.