وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، رێژەی تۆماری خێزانەکان لە سەرژمێریی گشتی لە سلێمانی 100%، هەولێر %99.99، دهۆک 99.5% بووە.
دارا رەشید وەزیری پلاندانانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا رێژەی تۆماری خێزانەکان لە سەرژمێریی گشتی لە سلێمانی 100%، هەولێر %99.99، دهۆک 99.5% بووە، بەو چەند کاتژمێرەی کارکردن کە ماوە دەتوانین بڵێین هەرێم لەسەر ئاستی هەموو عێراق پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواوکردنی راهێنانی بژمێرەکان قۆناغی سێیەمی سەرژمێری و داتاکانی خێزان دەستپێدەکات.