وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا.

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی و داوایشی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد، رەفتاری بەرامبەریان نەرمبکاتەوە.

عەراقچی دەڵێت، “ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا دڵسۆز بێت لە خواستی گەیشتن بە رێککەوتن، دەبێت شێوازی بێڕێزیی خۆی بەرامبەر عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران وەلا بنێت و واز لە زیانگەیاندن بە ملیۆنان شوێنکەوتووی ناوبراو بهێنێت”.

لە چەند رۆژی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەمزووانە لەگەڵ ئێران دەست بە گفوگۆ دەکەنەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی لەبارەی ناوەڕۆکی گفتوگۆکە، نەخستەڕوو.

دوای ئەوەی رۆژی 13ـی 6ـی 2025، ئیسرائیل هێرشیکردە سەر ئامانجەکانی لە ئێران؛ تاران خولی شەشەمی دانوستانەکانی لەگەڵ واشنتن؛ کە بڕیار بوو لە 15ـی هەمان مانگ لە عەممان بەڕێوەبچێت، هەڵوەشاندەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا

وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا. حەیان…
زیاتر ببینە

پەككین داوا لە واشنتن دەكات هەڵەی هەڵسوكەوتە بازرگانییەكانی ڕاستبكاتەوە

چین داوا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات هەڵەكانی پەیوەندیدار بە ‏هەڵسوكەوتە بازرگانییەكانی ڕاستبكاتەوە، ئەمەش پاش بڕیاركەی ڕێكخراوی بازرگانیی…
Total
0
Share