فەهمی بورهان: ئاماری سەرژمێری ساڵی 1957 خەمەكانی رەواندینەوە

سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایدەگەیەنێت، هیوادارین هەر كەس ناوی لە سەرژمێری ساڵی 1957 نەبووە لەو شوێنەی ئێستا ناوی تۆمار كردووە بگەڕێندرێتەوە شوێنی راستەقینەی خۆی.

فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێشتا پڕۆسەی سەرژمێری بەردەوامە و وابڕیارە قۆناغی دووەمی پرۆسەكە ئەمشەو سەعات 12 كۆتایی بێت، بۆ ئێمە جێبەجێكردنی ئاماری ساڵی 1957 هەواڵێكی گرنگ بووەو خەمەكانی رەواندینەوە، لەسەرجەم ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پڕۆسەكە بەباشی بەڕێوەچووە، بەڵام بەداخەوە كە لە هەندێك ناوچە ئەو ئامانجەی هەیبووە پڕۆسەكە بەدی نەهاتووە.

وتیشی، “بوونی سەرجەم پێكهاتە جیاوازەكان لە كەركوك جێگای شانازییە و هەر كەركوكییەك لەو شارە خۆی تۆماركردووە بەهەموو بنەماكان كەركوكییە و ئومێد دەكەین سەرجەم پێكهاتەكان ئەم رۆحیەتەیان هەبێت، هیوادارین لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەو لیژنەیەی چاكسازی لە داتاكاندا دەكات بەزوویی دەست بەكارەكانی بكات.

بابەتی پێشتر

وەزیری پلاندانان: تۆماركردنی خێزانەكان بەردەوامدەبێت

بابەتی دواتر

دارا سێكانیانی: مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 گرفتی نییە و دەنێردرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share