بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی: هیچ گرفتێک لە دابەشکردنی ئاو دروستنەبووە

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “هیچ گرفتێک لە دابەشکردنی ئاو بۆ گەڕەکەکانی سلێمانی دروستنەبووە”.

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هیچ گرفتێک لە دابەشکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان بۆ گەڕەکەکانی سلێمانی دروستنەبووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، گەڕەکەکانی شاری سلێمانی بە سێ رۆژ جارێک ئاویان پێدەگات، بەپێی بەرز و نزمی گەڕەکەکان پێدانی کاتژمێرەکانی ئاو گۆڕانکاری بەسەردا دێت، لەو گەڕەکانەی هەڵکەوتەی جوگرافییان بەرزە کاتژمێرەکانی پێدانی ئاو کەمترە.

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی، باسی لەوەش کرد، بیرۆکەی دانانی پێوەری ئاو بۆ ئەوەبوو کە ئاو بەفیڕۆ نەدرێت و لەو رێگەیەوە توانراوە ئاستی بەفیڕۆدانی ئاو کەمبکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی: تاوەکو ئەمڕۆ 273 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئەمڕۆ 273 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی…
Total
0
Share