فەرمانی دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ دەرکرا

دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین ناتنیاهۆ و یواڤ گالانت، دەرکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیا نێودەوڵەتییەکان بڵاویان کردەوە، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ هەریەکە لە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئسرائیل و یواڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل دەرکرد.

دادگاکە بە تۆمەتی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و سیاسەتی برسیکردن و بەکارهێنانی چەک، بڕیاری دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسەی دەرکردووە.

دادگاکە باس لەوەش دەکات، “هۆکاری لۆژیکی و بڕواپێکراو هەیە بۆ ئەوەی بڵێین ناتانیاهۆ و گالانت سەرپەرشتیی هێرشەکانیان دژی هاوڵاتییانی مەدەنی کردووە”.

 

 

 

بابەتی پێشتر

دوای بەدواداچوونێكی ئێستا گرفتی سەرژمێریی گەڕەكێكی هەولێر چارەسەردەكرێت

بابەتی دواتر

وادەی بەفربارین ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share