پاسپۆرتی سلێمانی کوردانی تاراوگە ئاگاداردەکاتەوە

پاسپۆرتی سلێمانی لەبارەی دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرتەوە کوردانی تاراوگە ئاگاداردەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی تاراوگە دەکەین کە لە دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێک کار بە “صورە قیدی ئەلیکترۆنی” ناکرێت، چونکە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی راگیراوە.

دەشڵێت، ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوە، کە تەنها بە(کارتی نیشتمانی) دەتوانن مامەڵەکانیان رایی بکەن، وە پێویستە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان مۆڵەتی 30 رۆژ وەربگرن لەبەرئەوەی تەواوبوونی کارتی نیشتمانی ماوەی (20 بۆ 30) دەخایەنێت.

بابەتی پێشتر

ژمارەی کوژراو و بریندارانی لوبنان راگەیەندرا

بابەتی دواتر

لە بەغداوە وادەی ناردنی مووچە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share