قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاند، لە دیدارێكدا لەگەڵ ئەندامانی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و بابلیون لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داوام لێكردن لەسەر رێبازی مام جەلال، بە هەموو تواناوە و بەبێ هیچ جیاوازییەك خزمەتی كەركوك بكەن.
دەشڵێت،” دەبێت فراكسیۆنەكانی یەكێتی و بابلیون زیاتر و باشتر لە فراكسیۆنەكانی تر چاودێربن بەسەر كارەكانی ئیدارەی نوێی كەركوكەوە”.
وتیشی، “جەختمكردەوە كە دەبێت بە شێوەیەك خزمەتی خەڵكی كەركوك بكەن، رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر ئاستی هیوا و متمانەی كەركوكییەكان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە بە پارێزگار و فراكسیۆنەكانی یەكێتی و بابلیون بەرزترببێتەوە”.