هاتوچۆی دهۆک: کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی هاتوچۆ لە ناو سەنتەری دهۆک کەوتوونەتەکار

هاتوچۆی دهۆک رایدەگەیەنێت، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی هاتوچۆ لە ناو سەنتەری دهۆک و قەزای شێخان کەوتوونەتەکار.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی هاتوچۆ لەناو سەنتەری پارێزگای دهۆک و قەزای شێخان کەوتوونەتەکار.

دەشڵێت، کامێراکان سەرپێچییەکانی وەک، لێدان لە ترافیکی سوور، وەستانی ئۆتۆمبێل لەسەر هێڵی پەڕینەوە و خێرایی رۆشتن ئەگەر زیاتر بێت لە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، تۆماردەکەن.

بابەتی پێشتر

سۆران عومەر: گەشبین نیم بە زیادبوونی رێژەی دانیشتووانی هەرێم بەراورد بە عێراق

بابەتی دواتر

پۆلیسی گەرمیان داوا لە هاوڵاتییان دەكات لە ماڵەكانی خۆیاندا بمێننەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share