فڕۆكەیەك بەهۆی سووتانی پاتریی مۆبایلی سەرنشینێك چۆڵكرا

زیاتر لە 100 سەرنشین ناچاركران فڕۆكەیەكی سەر بە كۆمپانیای “ساوس وێست”ی تایبەت بە فڕۆكەوانی جێبهێڵن، پاش سووتانی مۆبایلی یەكێك لە سەرنشینان بەر لە فڕینی لە فڕۆكەخانەی دێنڤری نێودەوڵەتی لە باكووری ویلایەتە یەكگرتووەكان.

بەپێی رۆژنامەی ئیندیپێندت، گەشتی “ساوس وێست ئێرلاینز” ژمارە 3316 كە لە دەروازەی فڕۆكەخانەی دێنڤر راگیرابوو، لە ئامادەكاریی فڕیندابوو كاتێك رووداوەكە روویدا.

سەرنشینانیش كە ژمارەیان 108 سەرنشین بوو، چبوونە ناو فڕۆكەكەو كاتێك پاتریی مۆبایلی یەكێك لە سەرنشینان گڕیگرت. بەپێی كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكە رووداوەكە بووەتە هۆی سووتانی كوشنێكی فڕۆكەكەش.

روونیشیكردەوە، بەپێی زانیارییە سەرتاییەكان یەكێك لە سەرنشینەكان تووشی سووتانێكی كەم بووە و، ئەو سەرنشینەش كە مۆبایلەكەی گڕیگرتووە چارەسەر وەردەگرێت.

بابەتی پێشتر

ناردنی مووچەی مانگی 10 كەوتە دوای سەرژمێریی گشتییەوە

بابەتی دواتر

لە سەرانسەری عێراق پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share