دوو وورچی كوالا جێی نووستنی دوو هاوسەر دەكەنە شوێنی حەوانەوەیان

لە ئوسترالیا دوو هاوسەر كاتێك دوای تەواوبوونیان لەکار دەگەرێنەوە ماڵەکەیان، تووشی شۆک دەبن دوای ئەوەی دەرگای ژووری نووستنەکەیان دەکەنەوە و لەهەمان جێگای خۆیاندا دەبینن دوو وورچی کوالا پشوو دەدەن.

پیاوەکە ناوی فران دیاس رەفینۆیە، کاتێک ئەم دیمەنە دەبینێت تووشی شۆک دەبێت و راستەوخۆ ڤیدیۆی دوو کوالاکە تۆماردەکات و لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاویدەکاتەوە و لەسەری دەنووسێت “تەنها لە ئوسترالیا”.

دوای تۆمارکردنی ڤیدیۆکە، هەردوو هاوسەر هەوڵدەدەن کوالاکان دووربخەنەوە و ئەوانیش لە پەنجەرەی ژوورەکەوە دەچنە دەرەوە. دوو هاوسەرەکە دەڵێن لەمەودوا ئیتر ئەوانیش ئەندامێکی نوێی خێزانەکەمانن.

ئوسترالیا خاوەنی ژینگەیەکی تایبەت و زۆرترین ئاژەڵی کێوی و دەگمەنە لە جیهاندا، کە زیاتر لە 200 هەزار ئاژەڵی جۆراوجۆری تێدایە، بەدەر لەوەش بە نیشتیمانی رەسەنی کوالا و کەنگەرەکان دادەنرێت، هەر ئەمەش وایکردووە زۆرجار تێکەڵاوی دانیشتووان ببن.

بابەتی پێشتر

سودانی: سەرژمێریی دانیشتووان هەنگاوێكی شارستانیی گرنگە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share