وڵاتێک گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق راگرت

وڵاتی ئیمارات گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق تا کۆتایی ئەم مانگە راگرت.

هێڵی ئاسمانیی ئیمارات بڵاویکردەوە، گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ عێراق تا 30 ئەم مانگە راگرتووە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ بەیروت 31 ی کانوونی یەکەم درێژکردووەتەوە.

راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئیمارات بەهۆی ئەو دۆخە ئەمنییەوەیە کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پیاوانە

بابەتی دواتر

کێشەی سەرژمێری لە سیتییەکان چارەسەرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share