هۆكاری نەناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشكرابوو

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق هۆكاری نەناردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرادەكات و دەڵێت، “كێشە لە لیستی مووچە هەیە و هەرێم و بەغداد لەسەر بابەتی داهاتی نانەوتی نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی”.

د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هەموو مانگێك كێشە لە لیستی مووچە هەیە كە گۆڕانكاری لە كۆی مووچە دروستدەبێت بەغداد داوای روونكردنەوە دەكات كە كێشەیان لەگەڵ كۆی مووچە هەیە كە زیاددەكات كاتێك لیستەكان دەچێتە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و وردبینی دەكرێت و ئەو كات دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی و جگەلەوەش تائێستا تەواوی مووچەخۆران بایۆمەترییان بۆ نەكراوە.

وتیشی، ” عێراق داوای تەواوی داهاتی نانەوتیی هەرێم دەكات كە مانگانە نزیكەی 350 ملیار دینار دیاریكراوە و هەرێم دەڵێت، نیوەی رادەستدەكرێت كە دەكرێت ئەو پرسە رێككەوتنی كۆتایی لەسەر بكرێت”.

بابەتی پێشتر

ئەمساڵ وشكەساڵی نابێت

بابەتی دواتر

بژمێر ناوی هەر ماڵ و كەسێك تۆمار نەكات لە كارەكەی دووردەخرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوكاتە لەگەڵ دانیشتنی دادگا.. له‌ به‌غداد خۆپیشاندانه بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ‏هەڵبژاردن

ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبی له‌به‌رده‌م ده‌رگاى ناوچه‌ى سه‌وز كۆبوونه‌ته‌وه‌ و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و دووباره‌…
Total
0
Share