بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە 1ی ئەم مانگەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2022 بۆ هەرێم راگیراوە و ئۆتۆمبێلی مۆدیلەكانی 2023، 2024 و 2025 هاوردەدەكرێن.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە 1ی ئەم مانگەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2022 راگیراوە و ساڵانە ئەو رێنماییە كاری پێدەكرێت كە هەر ساڵە و مۆدیلێكی ئۆتۆمبێل رادەگیرێت.
وتیشی، “لە 1ی ئەم مانگەوە ئۆتۆمبێلی مۆدیلەكانی 2023، 2024 و 2025 هاوردەدەكرێن و ئەو ئۆتۆمبێلانەی مۆدیلیان 2022ە كە هاوردەكراون تابلۆیان پێدەدرێت و هیچ گرفتێكیان نییە”.