وادەی دابەشکردنی گوژمەیەکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران ئاشکرادەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، ئەو بڕی 158 ملیار دینارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم کە گەیشتووە لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ چەکی ئەو 158 ملیاردینارەی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران کە بڕیاری خەرجکردنی درابوو ئەمڕۆ گەیشتووەتە دەستمان، ئێمە رەوانەی بانکەکانمان کردووە.

وتیشی، بەهۆی ئەوەی رێککارەکانی کاتی پێویستە، دابەشکردنی شایستە داراییەکان دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو و دوای پرۆسەی سەرژمێری.

بە دابەشکردنی ئەم بڕە پارەیە، زیاتر لە 130 ملیار دیکەی شایستەی دارایی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران لای وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەمێنێتەوە بە وتەی نەوزاد شێخ کامیل بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیاری خەرجکردنی ئەو بڕەش بدرێت.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری سلێمانی چەند بڕیارێكی دەركرد

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆچوارشەمە 30ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بەراورد بە دوایین نرخی دوێنێ، دۆلار…
Total
0
Share