دەستەی ئاماری هەرێم: زانیارییەکانی سەرژمێری بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی نادرێت و بەپێی یاسا رێگەپێنەدراوە

دەستەی ئاماری هەرێم رایگەیاند، زانیارییەکانی سەرژمێری بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی نادرێت و بەپێی یاسا رێگەپێنەدراوە و هاوکاریی هاوڵاتییان بۆ تیمەکانی سەرژمێری سودی بۆ خۆیان دەبێت بە پلەی یەکەم چونکە لە ئەنجامدا حکومەت دەتوانێت زیاتر خزمەت بگەینێت بە پشتبەستن بە داتای ورد.

مەحمود عوسمان، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری سەرژمێری لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، زانیاریی هیچ کەسێک ئاشکرا نابێت، هەر کەسێک زانیاریی کەسێکی دیکە بڵاوبکاتەوە، سزا دەدرێت بە بەندکردن و پێبژاردنی دارایی قورس، هەر بۆیە کەس ناتوانێت زانیاری کەس ئاشکرابکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر کەسێک رێگری بکات لە بەخشینی زانیاری ئەوە بە سێ ملیۆن سزای دارایی دەدرێت یاخود سێ مانگ بەند دەکرێت.

بابەتی پێشتر

دەستەی جێبەجێکاری سەرژمێری: پرسیارەکانی سەرژمێری کەمتر لە 10 خولەکیان پێدەچێت

بابەتی دواتر

بۆ سەلامەتیی گورچیلەکانت ئەم خۆراکانە مەخۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرەقە سپییەكەی كازمی كەوتە كار

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەمڕۆوە ڕێكارە کارگێڕییەکانی چاکسازییەکانی ناو پلانی “وەرەقەی سپی” دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی…
Total
0
Share