وەزارەتی پلاندانانی هەرێم جەختدەکاتەوە، ئەو زانیارییانەی لە چوارچێوەی سەرژمێریی گشتیی لە هاوڵاتییان کۆدەکرێتەوە، نادرێنە هیچ لایەنێکی حکومی و ناحکومی.
وەزارەتی پلاندانانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بژمێرهكانى سه‌رژمێرى، له رۆژانى 17 ، 18، 19 ی ئەم مانگە سه‌ردانى گشت شوێنه‌كان ده‌كه‌ن، له شار و له گوند، له هه‌ر چوار پارێزگاى هه‌رێم و هه‌موو خێزانه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن و بۆ مه‌به‌ستى ئاسانكارى بۆ خێزانه‌كان و بۆ بژمێرهكانيش له كاتى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى سه‌رژمێرى چه‌ند زانيارييه‌كى سه‌ره‌تاييان لێ وه‌رده‌گيرێت، وه‌ك جۆرى بينا، ژماره‌ى خيزانه‌كانى نێو بينا، ناوى سيانيى ئه‌ندامانى خێزان، ناوى دايك وباوكى دايكى ئه‌ندامانى خێزان، په‌يوه‌نديى كه‌سه‌كان به سه‌رۆكى خێزان، ره‌گه‌ز، مێژووى له‌دايكبوونيان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژانی 20و 21 ی مانگ پێويسته هه‌موو كه‌سێك له ماڵه‌وه بێت، بژمێرهكانى سه‌رژمێرى سه‌ردانى هه‌موو بيناكان ده‌كه‌نه‌وه و دڵنيا ده‌بنه‌وه له‌وه‌ى هيچ خێزانێك له‌بير نهكرابيت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دواى كاتژمێر 12 شه‌وى 21 له‌سه‌ر 22 ی تشرینی دووەم فۆرمى تۆمارى خێزان داده‌خرێت وهيچ خێزانێك تۆمار ناكرێت دوای ئەو کاتە.
هەر لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پلانداناندا هاتووە، پێويسته له‌م ماوه‌يه‌دا واته لە 17 و 18 و 19 و 20 و21 ى مانگى 11) كارتى نيشتيمانيى ئه‌ندامانى خێزان (یان ناسنامەی باری کەسێتی وهاوڵاتینامە بۆ ئەوانەی کارتی نیشتیمانییان نییە) وكۆبۆنى خۆراكى خێزان به‌رده‌ستبێت، چونكه له‌كاتى سه‌ردانى بژمێر، بۆ تۆمارى زانيارييه‌كان لێيان داوا ده‌كات. هەر ئەندامێکی خێزان لە ماڵەوە نەبێت لەو ڕۆژانە بە شێوەیەکی کاتی بە هۆی گەشت بۆ دەرەوەی ووڵات بە تایبەتی یان هەر هۆیەکی تر، پێویستە کارتی نیشتیمانی یان کۆپیەکەی ئەو کەسە هەبێ تاکو بنوسرێت لەگەڵ خێزانەکەی.
ئاشکراشیکردووە، دوا قۆناغ له 22 ی مانگەوە بۆ ماوه‌ى چه‌ندين رۆژ كاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و ديسان سه‌ردانى خێزانه‌كان ده‌كرێته‌وه بۆ مه‌به‌ستى تۆماركردنى زانيارييه‌كانى پرسيارنامهى سه‌رژمێرى دواى سه‌ردانكردنى گشت خێزانه‌كان كارى مه‌يدانيى سه‌رژمێرى كۆتايیپێدێت و زانیاریەکان نادرێن بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی و بە پێی یاسا رێگە پێندراوە، بۆیە هاوکاری هاوڵاتییان بۆ تیمەکانی سەرژمێری سوودی بۆ خۆیان دەبێت بە پلەی یەکەم چونکە لە ئەنجامدا حکومەت دەتوانێت زیاتر خزمەت بگەینێت بە پشت بەستن بە داتای وورد.