نێچیرڤان بارزانی: کێشەیەکی وا لە بابەتی مووچە نابینم و ئومێدی چارەسەربوونی تەواوەتی هەیە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بابەتی مووچە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانە لەگەڵ بەغداد، هەندێک دواکەوتنی مووچە هەیە، بەڵام کێشەیەکی وا نابینم لە بابەتی مووچە و ئومێدی چارەسەربوونی تەواو هەیە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سلێمانییەوە رایگەیاند، چاوەڕوانیان لەم هەفتەیەدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن بە رەسمی تەواو ببێت و دوای ئەوە هێزە سیاسییەکان دەست بە گفتوگۆ دەکەن لەگەڵ یەکتر بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

هاوکات، لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە مەڕاسیمی خولی چوارەمی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد، گفتوگۆی جدی و بەرپرسیارانە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و بنیادنەر بکەن، حکومەتێک بێت وەڵامی داخوازییەکانی خەڵک بێت.

بابەتی پێشتر

خولی چوارەمی دەرچووانی كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان بەڕێوەچوو

بابەتی دواتر

لەماوەی مانگێکدا هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی 50 هەزار دینار دابەزیووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خراپ بەکارهێنانیەوە بردنە ناوەوەی ماتۆڕسکیل بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی بیارە قەدەغە کرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە شۆفێرانی ماتۆڕسکیلەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، ”رۆژانی هەینی چونە ناوەوەی ماتۆڕسکێل بۆ ناوچەگەشتیارییەکانی بیارە قەدەغەیە”.…
Total
0
Share