سێ ئەندامی خێزانێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

لە شەقامی پشتێنەی کەرکوک، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مۆنیکا خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاکدا، لە ئەنجامدا سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ئازادیی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەشەقامی پشتێنەی کەرکوک رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا.

باسی لەوەش کرد، رووداوەکە بەجۆرێک بووە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مۆنیکا خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاکی شارەوانیی کەرکوکدا لە ئەنجامدا تەقیوەتەوە و ئاگریگرتووە بەهۆی ئەوەی سیستمی کارپێکردنی ئۆتۆمبێلەکە غاز بووە.
وتیشی، بەهۆی رووداوەکەوە ژن و پیاوێک و منداڵێکیان کە لەنێو مۆنیکاکەدابوون گیانیان لەدەستدا، ئێستا هەرسێ تەرمەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکوک.

 

بابەتی پێشتر

توێژەران ئەو کەسانە دەستنیشاندەکەن کە ئەگەری تووشبونیان بە ئەکزیما زیاترە

بابەتی دواتر

سەعدی ئەحمەد پیرە: رۆڵە ئازاو قارەمانەکانی سلێمانی و ناوچەکانی بوون رێبەرایەتیی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانیان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share