لەبارەی سەرژمێرییەوە بڕیارێک بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەرکرا

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستی بڕیاریدا رێگە بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بدرێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ هەرێم بە مەبەستی بەشداری لە سەرژمێریدا.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە مەبەستی ئاسانکاری و رەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداری لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە رێگەپێدان بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بۆ گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 10 رۆژ.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، “لە رێکەوتی 16 تاوەکو 26ی تشرینی دووەمی 2024، ئەو رۆژانەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژماردەکرێت”.

بابەتی پێشتر

چەند کەسێک بەسەر چێشتخانەیەکی هەولێردا دەدەن و خاوەنەکەی بەسەختی برینداردەکەن

بابەتی دواتر

توێژەران ئەو کەسانە دەستنیشاندەکەن کە ئەگەری تووشبونیان بە ئەکزیما زیاترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share