وەزارەتی پلاندانان: سەرژمێریی دانیشتووان ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە عێراقی نین

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد، سەرژمێری گشتیی دانیشتووان کەسانی غەیرە عێراقیش دەگرێتەوە، بەڵام شێوازی پرسیارەکان لەوان بە هەمان شێواز نابێت کە لە هاوڵاتییانی عێراق دەکرێت.

عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاندووە، سەرژمێری عێراقی و نا عێراقییەکانیش دەگرێتەوە، کە لەناو سنووری عێراقدا بوونیان هەیە، بەڵام بەهەمان میکانیزم مامەڵە لەگەڵ غەیرە عێراقییەکان ناکرێت و وردەکارییەکان لەوان داواکاراو نابێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پرسیاری تایبەتیان بۆ دیاریکراوە، جا کرێکاری بیانی بن، یان کارمەند بن لە باڵیۆزخانەکان یان کۆمپانیاکان و لە هەر پلە و پۆستێکدا بن، ئاماژەشی بەوەدا کە بیانییەکان هەژمار دەکرێن.

سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەستپێدەکات، کە قەدەغەی هاتوچۆ لەخۆدەگرێت، هاوکات نزیکەی 120 هەزار بژمێر بەشداری سەرژمێرییەکە دەکەن.

بابەتی پێشتر

دیمەنی گوندەکانی بناری سەنگاو کە ژمارەیەک ئاژەڵی کێوی تێدا دەردەکەوێت

بابەتی دواتر

چەند کەسێک بەسەر چێشتخانەیەکی هەولێردا دەدەن و خاوەنەکەی بەسەختی برینداردەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share