لە هێرشێکی تورکیادا بۆ سەر کۆبانێ نۆ ئەندامی خێزانێک کوژران

هێزەکانی تورکیا هێرشێکی ئاسمانیان بۆ سەر گوندەکانی قومجی و بەرخ بۆتان لە باشووری کۆبانێ ئەنجامدا بەهۆیەوە نۆ ئەندامی خێزانێک کوژران و دوو کەسیش برینداربوون.

هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاوکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تورکیا بۆردومانی ئاسمانی باشووری شاری کۆبانێی کردووە و خێزانێکی کردووەتە ئامانج کە لە باخەکەیاندا کاریان کردووە.

ئاشکراشیکرد، لە هێرشەکەدا نۆ ئەندامی ئەو خێزانە گیانیان لەدەستدا دووانی دیکەشیان کە سەر بە هەمان خێزانن برینداربوون.

خێزانەکەی کۆبانێ پێکهاتبوون لە دایک و باوک و هەشت کچ و کوڕێک لە هێرشەکەدا سەرجەمیان کوژران جگە لە دوو کچی خێزانەکە کە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی دەستپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی ئاگادارکردەوە کە دەستیانکردووە بە پێدانی ڕاستەوخۆی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری. لەئاگادارییەکەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، “لەئەمرۆوە…
Total
0
Share