سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەنگۆی بەكارهێنانی گردی مامەیارە بۆ پڕۆژە دوورە لەڕاستییەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە كاتێكدا زۆرینەی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی بۆ ساڵیادی مێژووی شارەكە خەریكی دەربڕینی خۆشیی، یادكردنەوە و بەرزڕاگرتنی ئەم بۆنە پڕشكۆیەن، جێگای نیگەرانییە هەندێك هەواڵی بێ بنەما و ناڕاست سەبارەت بە سیمبوولێكی شارە دێرین و خۆشەویستەكەمان سلێمانیی و (گردی مامەیارە) بڵاوكراوەتەوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڵاوكردنەوەی ئەم دەنگۆیە لەم رۆژەدا هێمایەكە بۆ دەرخستنی ناخی ئەو ناحەزانەی چاویان هەڵنایە بە مێژووی دێرینی ئەم شارە و خەڵكەكەیی و سیمبوولەكانی و لێرەوە بۆ هەموو لایەكی رادەگەیەنین، سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانەی كە لە هەندێك پەیجی ناڕەسمی و سێبەر بڵاوكراوەتەوە ناڕاستن و ڕەتیدەكەینەوە كە گردی (مامەیارە) و غاباتەكەی بۆ مەبەستی پڕۆژەی بازرگانیی و تایبەت بەكاربهێندرێت.
دەشڵێت، “دڵنیایی دەدەین بە دانیشتووانی شارە خۆشەویستەكەمان بڵاوكردنەوەی ئەو دەنگۆیە لەم ڕۆژە و لەم بۆنەیەدا تەنها ئامانجی ناحەزانە بۆ تێكدانی مێژووی ئەو شارەی كە بووە بە پێشەنگی پارێزگاكانی دیكەی عێراق لە زۆرینەی بوار و سێكتەرەكاندا و سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە خزمەتكردنی زیاتری رۆژ بە رۆژ وەڵامی ئەو چەواشەكارییانە دەداتەوە”.