دەستەی ئاماری هەرێم ناوی کارمەندانی گرێبەستی بۆ سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بڵاوکردەوە

دەستەی ئاماری هەرێم رایگەیاند، لە بەرواری 6ی 11ی 2024 نزیکەی 61 هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان بەشێوەی ئۆنڵاین لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان فۆرمی بوون بە بژمێریان تۆمار کردبوو و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 19 هەزاریان ناویان گەڕاوەتەوە.

دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوەی گەڕاوەکان لەسەر بنەمای پێداویستی و شوێنی جوگرافی و قەرەباڵغیی دانیشتووان و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان و لەسەر ئاستی گەرەک یان گوند دەستنیشانکراون.

هاوکات ئەوەشی خستووەتەڕوو، رێگەی زانستی بۆ دەستنیشانکردن بەکارهاتووە کە رێگای ئەلگۆریثمی LCG بەکارهێنراوە بۆ دیاریکردنی ناوەکان.

باسی لەوەشکردووە، ئەو کارمەندانەی کە ناوەکانیان دەرچووە پێویستە دەستبەجێ پەیوەندی بە شوێنەکانیان بکەن بۆ ئەوەی لەکاتی دیاریکراودا لە هۆڵەکانی راهێنان ئامادەبن، لە ئەگەری ئامادەنەبوون لەکاتی دیاریکراودا ئەوا شوێنەکانیان بەدەرچووێکی تر پڕدەکرێتەوە.

بۆ بینینی لیستی ناوەکان: Census Careers

بابەتی پێشتر

سودانی: هیوامان بە كوڕان و هەڤاڵەكانی سەرۆك مام جەلالە كە لەسەر رێبازەكەی بەردەوام بن

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: هیوادارین سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەرگا بەڕووی چارەسەركردنی خێراتری كێشەكاندا بكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکانی، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و سبەینێ لێزمەباران دەبێت. کەشناسی…
Total
0
Share