پەرلەمانتارێك: بەمنزیكانە هەمواری بودجە تایبەت بە نەوتی هەرێم دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران

پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت، چاوەڕوان دەكرێت بەمنزیكانە پرۆژەی هەمواری بڕگەی تایبەت بە دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم لە بودجەی گشتی بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت بەمنزیكانە هەمواری بڕگەی دووەمی ماددەی 12ی یاسای بودجەی گشتیی عێراق كە تایبەتە بە دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران و لەم درێژكردنەوەیەی وەرزی یاساداناندا دەنگی لەسەر بدرێت.

وتیشی، “هەموارەكە حكومەت پەسەندیكردووە، بەڵام هێشتا نەهاتووەتە پەرلەمان، پاش گەیشتنی لەلایەن لیژنەی داراییەوە گفتوگۆ و راپۆرتی لەسەر دەكرێت”.

لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا هەمواری بڕگەی تایبەت بە هەناردە و گواستنەوەی نەوتی هەرێم پەسەندكرا و بەپێی ناوەرۆكەكەی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت بە 16 دۆلار دیاریكرا.

بابەتی پێشتر

لیستی مووچە بەهۆی بوونی گرفتەوە رەوانەی هەرێم كرایەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: لە هەوڵداین بۆ پێكهێنانی حكومەتێك خزمەتی هەموو هاوڵاتییان بكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share