عەتوان عەتوانی: حکومەتی عێراق سەرقاڵی ئامادەکردنی خشتەی بودجەی 2025 ە

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت سەرقاڵی ئامادەکردنی خشتەی بودجەی 2025 ە و ئەگەر کورتهێنان هەیە.

عەتوان عەتوانی باسیلەوەکردووە، حكومەت دەستیكردووە بە ئامادەكردنی خشتەكانی بودجەی ساڵی 2025، ئامانجی بەدیهێنانی گەشەپێدان و زیادكردنی داهاتە نانەوتیەكان و سەقامیگری زیاترە لە ئابووری وڵاتدا.

باسیلەوەشکرد، بودجەی بەكاربردن خەریكە درێژدەبێتەوە بۆ بودجەی وەبەرهێنان، ئەوەش بارگرانی بۆ بودجە زیاددەكات و ئامانجەكانی سنوردار دەکات، بۆیە پێویستمان بە داهاتی نانەوتی زیاترە.

وتیشی، حكومەت بەردەوامە لە گێڕانەوەی ئەو قەرزە دەرەكییانەی لەسەریەتی، لەبەرامبەر ئەوەدا چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە هەندێكی دیکەش لە قۆناغی دەستپێكردندان كە ئەمانەش کاریگەریی هەبووە لەسەر بودجە و خەرجییەكانی هەر بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هاوشێوەی ساڵی رابردوو کورتهێنان لە بودجەدا هەبێت.

بابەتی پێشتر

ئۆنسەیەک زێڕ بەراورد بە دوو هەفتە پێش ئێستا 150 دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

لەکاتی دەوامدا بەکارهێنانی مۆبایل لە هێزە ئەمنییەکان قەدەغەکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەرژەوەندیی هەرێم و فەرمانگەكانە
هۆشیار عەبدوڵڵا: هەرێم ڕێگرە لە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەكان بۆ بەغداد

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی یاسای بودجەی 2021، دەبوایە ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەکان کە لەهەرێمی…
Total
0
Share