بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێ دووشەممەوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە بۆ شەو دەگۆێت بۆ نیمچە هەور.
ئاشکراشیکرد، لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور شەپۆلێکی بارانبارین سەرەتا لەسەر چەند ناوچەیەک دەستپێدەکات و پاشان کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم.
باسیلەوەشکرد، بارانبارین بەشێوەی نمەباران و هەندێک کات ئەگەری لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی خێرایی با.