وردەکاریی کوژرانی هاوڵاتییەکی شاری کۆیە بەدەستی نەوەکەی

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە رایگەیاند، لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابردووی شاری کۆیە خاوەنی ماڵەکە گیانیلەدەستداوە و نەوەیەکیشیان وەک تۆمەتباریی رووداوەکە ناسێنراوە.

عەمید گۆران ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەوی رابردوو لە کاتژمێر 10:50 خولەک ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە قەزای کۆیە دوای گەیشتنی تیمەکانمان بە ماوەیەکی کەم توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی لێکۆڵینەوەکان، لەلایەن تۆمەتبارێکەوە تەقە لە ماڵەکە کراوە، فیشەک بەر تانکی بەنزینی ئۆتۆمبێلێک کەوتووە کە لە حەوشەکەدا بووە و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە تەقیوەتەوە و ئۆتۆمبێلەکە و بەشی پێشەوەی ماڵەکە ئاگری گرتووە.

باسیلەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە خاوەنی ماڵەکە کە دەکاتە باپیری تۆمەتبار گیانیلەدەستداوە و زیانی زۆری ماددیش بەر ماڵ و ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، لێکۆڵینەوەکانی ئاسایش و پۆلیسی کۆیە بەردەوامن تا ئێستا نەتوانراوە تۆمەتبار دەستگیربکرێت.

بابەتی پێشتر

ژمارەی ئەو ئاوارە لوبنانییانەی گەیشتوونەتە عێراق ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە هەولێر گردبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان: هەر رۆژنامەنووسێک بووەتە ئەندامی رۆژنامەنووسانی عێراق دەبێت لای ئێمە دەستلەکاربکێشێتەوە

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئاگاداری ئەو رۆژنامەنووسانە دەکاتەوە بەبێ ئاگادارکردنەوە بوونەتە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق بە زووترین کات…
Total
0
Share