پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداریی هاوڵاتییانی سنووری دەڤەری راپەڕین و پشدەر و قەڵادزێ دەکاتەوە پابەندبن بەو کاتەی لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی تۆماریانکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی دەڤەری راپەڕین و پشدەر و قەڵادزێ دەکەینەوە، ئەو کەسانەی حجزی ئەلیکترۆنی (سەرەی پاسپۆرت) دەکەن، پێویستە پابەندی بەروار و کاتی نامەی حجزە ئەلیکترۆنییەکە بن کە بەدەستیان گەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هاوڵاتیی لەو کاتەی بۆی دیاریکراوە بێ پێشکەوتن یان دواکەوتن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بکەن لە کاتی دیاریکراوی خۆیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.