لەبارەی ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونکردنەوە دەدرێت

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکانی وەفدی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی رایگەیاند، بڕیارە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا یەکەم بەشە پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەبکرێت.

ماڵپەڕی بەغداد لیەوم لە زاری سەرچاوەكەوە باسی لەوەشکرد، یەکەم بڕە پارە پێدەچێت زیاتر لە 500 ملیار دیناربێت و، تا کۆتایی هەفتەش تەواوکاریی مووچەی مانگی 10 رەوانەی هەرێم دەکرێت.

لەبارەی کۆبوونەوەی وەفدی هەرێم لەگەڵ بەغداد ئاماژە بەوەکراوە، وەفدەکە لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی کۆبوونەوەتەوە و ئامار و ژمارەکانی مانگی تشرینی دووەمیان خستووەتەڕوو.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە زیادبوون کردووە لە بڕی پارەی داواکراو لەلایەن هەرێمەوە، بەهۆی ئەوەی هەرێم ناوی مامۆستایانی گرێبەست كە پێشتر وانەبێژ بوون، لەگەڵ لیستی مووچەدا رەوانەی بەغداد كردووە.

بابەتی پێشتر

عێراق پاڵپشتیی بەرهەمی دروستکراوی ناوخۆیی دەرمان دەکات

بابەتی دواتر

سەبەتەی هەشتەمی خۆراک دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share